بافڵ تاڵه‌بانی: پێداگری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر په‌یامی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز
(0) /
ڕوانگە - سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌یامی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز، ده‌شڵێت: "پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆمانمان داوه، به پرسی (ته‌وتین)ی مووچه‌شه‌وه".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی له سلێمانی سازكرا، به ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و ته‌رخانكرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی له‌دووقاتكردنی ده‌نگه‌كانی و گه‌شانه‌وه‌ی گیانی سه‌وزكردنی سیاسه‌ت و دیموكراتی له كوردستاندا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌ره‌تا بافڵ تاڵه‌بانی "وێڕای پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌مان و ده‌ستخۆشی له هه‌ڤاڵان، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی گه‌ڕانده‌وه بۆ یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزیی سه‌ركردایه‌تی و هیمه‌تی هه‌ڤاڵانه له كه‌مپینه پڕ جۆش و خرۆشه‌كانیان كه رۆحی به‌رزی یه‌كێتی بوونیان زیندووكرده‌وه، به تایبه‌ت له‌ناو كوڕان و كچانی لاودا".
وتیشی: "ئه‌م جۆش و خرۆشه هانمان ده‌دات پێداگری بكه‌ین له‌سه‌ر په‌یامی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی و گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز و پابه‌ندبوون به‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆمانمان داوه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه، له‌ناویشیاندا پرسی (ته‌وتین)ی مووچه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "سه‌ركه‌وتنمان هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق نییه، به‌ڵكو ئێستا یه‌كێتیمان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ قۆناغی سه‌رۆك مام جه‌لال له قورسایی سیاسی و دیپلۆماسی له دونیادا".
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، "ده‌ستخۆشی له كه‌مپینی نوێباو و داهێنه‌رانه‌ی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی كرده‌وه، كه نه‌ك هه‌ر گه‌رم و گوڕیدا به هه‌ڵمه‌ته سه‌وزه‌كه‌مان به‌ڵكو دیمه‌نێكی شارستانی و دیموكراتی جوانی به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان كوردستانیش به‌خشی".
سه‌ركردایه‌تی پێزانینی بێپایانی خۆی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و متمانه‌ی به یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆیانیان دایه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ستراتیژی گه‌ڕانه‌وه بۆ "پره‌نسیپه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال كرده‌وه كه هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵكی به‌وه‌فای كوردستاندا درێغی نه‌كات"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئۆرگانه‌كان و هه‌ڤاڵان راسپێردران "وزه و توانای خۆیان بخه‌نه خزمه‌ت ئه‌و دیدگایه‌ی كه بافڵ تاڵه‌بانی له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردندا ناوی لێنا (كوردایه‌تی نوێده‌كه‌ینه‌وه) له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كه خزمه‌تی راسته‌قینه به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات".
تێبينيێك بنێرە: