هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان و کاندیدکردنی ژنان / هیفاء مجید
(0) /
ڕوانگە - ئاشکرایە کە هەموو پارتە سیاسیەکان لە هەر لیستێکدا کاندیدی ژنی هەبوو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵ وماندووبوونەی ڕەوانشاد مام جلال کە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ژن لە پەرلەمانی کوردستاندا کۆتای خۆی هەبێ و ببێتە خاوەنی ڕێژەیەکی دیاریکراو، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆشمەندیی مام جەلال و خوێندنەوەی تاکی کورد و کۆمەڵگەی کوردیی کە هەرگیز بڕوای بە توانای ژن نەبووە؛ مەگەر کەمینەیەک نەبێت، ژن وکایەی سیاسی دووانەیەکی لەیەک دانەبڕاون نەک هەرئێستا لە دێر زەمانەوە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هەریەک لەحەبسە خانی نەقێب وئەو ژنانەی کە لە کایە جیاوازەکانی ژیانی کودەوارییدا جێی خۆیان کردووەتەوە وەکو کایەی سیاسی وسەربازی وکۆمەڵایەتی،هەر ئەو نموونەیەش دەبێتە بەڵگەی بەشداریکردن وبەشداری پێکردنی ژن لە کایە جیاوازەکاندا، با بێنە سەر هەڵبژاردانی ئەم جارەی پەرلەمان، ڕاستە هەموو حیزبەکان ژنیان کاندید کردووە، ئایا ئەم حیزبانە بەڕاستیی ئەیانەوێ پاڵپشتی ئەم ژنانە بکەن کە لە کۆی هەموو لیستەکاندا ٣٦٨ ژن کاندید کرابوو یان ئەیانەوێ ژن بکەنە کەرەستەیەک بۆ بەدەستهێنانی کورسی کۆتا و بەدەستهێنانی کورسی زیاتر بۆحزبەکەیان، بێگومان ژنیش وەکو پیاو نوخبە وکەسی ناوبانگ ولێهاتووی تێدایە کە حزبەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەیانەوە زۆرترین دەنگ بۆ خۆیان زامن بکەن لەگەڵ ئەوشدا و بەهۆی میکانزمی هەڵبژاردنی کوردستان کە شێوەی نیمچە داخراوە حیزبەکان دەتوانن بە خواستی دڵی خۆیان بەربژێر دانێین، چونکە لە کۆتاییدا دەنگەکان دەچنە کیسەی هەمان حیزبەوە، هەندێک حیزب دەستی برد بۆ ژنە بەناوبانگ ولێهاتوەکانی کوردستان، هەندێکیش بێگوێدان بە توانا و کارامەیی ژنەکان تەنها چاوی لە کورسی کۆتا بوو، ئەگەر بێنەوە سەر حیزبەکان و یەکێیتی بەنموونەوەرگرین یەکیتی هەمیشە ئەوحیزبە بووە کە پالپشتی ژنان بووە وکارامەیی و لێهاتوویی ژنان وتواناکانیان لە بەرچاو دەگرێت چونکە ئەمە پەیڕەو و بەرنامەی مام جەلال بووە و لە ئێستاشدا هەر لەسەر ئەو پلان وپڕوگرامە دەڕوات، ڕاستە دەنگدەری کورد و بەتایبەتیی گەرمیانییەکان بە گشتیی زۆر بە کەمیی دەنگ بە کاندیدی ژن دەدەن، لەوەش سەیر تر دەرکەوتووە کە دەنگدەری ژن کەمتر دەنگ بە کاندیدی ژن دەدات، دیارە ئەمەش پێویستیی بە شیکارێکی دەرونیی و سیاسی هەیە کە نامەوێ خۆمی تیاهەڵقورتێنم و جێی دەهێڵم بۆ پسپۆڕان، لە کۆتایدا گەرەکمە بێژم کە هەڵبژاردن نابێتە پێوانە بۆ کاندیدان و هەر کەسەو بۆخۆی کەسایەتیی دۆست و نەیاری خۆی هەیە، ئەنجا ئەوەش جێی دڵخۆشییە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرۆک بافڵ کەوتووەتە سەرپێی خۆی و دەنگی نزیکەی دوو هێنندە زیادی کردووە و چاوەڕوانی زیاتریش دەکرێت لە داهاتووشدا بەشداری ژن زیاتر و کاریگەرتر دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: