ئەگەری دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری دارایی هەرێم لە ئارادایە

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Jun 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاوات شێخ جەناب پاش کۆبوونەوەی ڕۆژی 28 ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستان، ماوەی دوو ڕۆژە نەچووەتە وەزارەتی دارایی و بەشداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیش ناکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە کە وەزیری دارایی بە هۆی ناڕەزایەتی لە دابەشکردنی مووچە و بودجەوە بەشداری کۆبوونەوەکان ناکات.

هەندێک زانیاری باس لەوە دەکات کە وەزیری دارایی لەوە نیگەرانە کە لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان سەرجەم بەرپرسیاریەتی دۆخی خەراپی دارایی هەرێم خراوەتە ئەستۆی ئەو.

ڕۆژانی چوارشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا./.