سەرجەم گەشتی فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیران

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئێران عێراق ئیسرائیل


Oct 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، هاتوچۆی ئاسمانی بەتەواوی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.

لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکەدا هاتووە "بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، هاتوچۆی ئاسمانی عێراق ڕاگیراوە، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدایە".

ئاماژە بەوەش کراوە "کۆمپانیای گشتیی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و گەشتە ئاسمانییەکان، دەستی کردووە بە چۆڵکردنی ئاسمانی عێراق لەو فڕۆکانەی هاتوچۆ دەکەن و هەروەها فڕۆکە ترانزێتەکانیش، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی سەرنشینەکان، هەروەها ئەو فڕۆکانەی کە ئاسمانی ئێمە دەبڕن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە "کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بە هۆکاری خۆپارێزی بۆ ماوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتەکانی ڕاگرتووە تاوەکو ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گەشتیاران."