باسم عەوادی: عێراق بەتوندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات
(0) /
ڕوانگە - لەبەرامبەر هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ی ئیسرائیل بۆسهر ئێران ، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگهیاند:"ئیسرائیل درێژە بەسیاسەتی شەڕەنگێزانەو فراوانکردنی ململانێی ناوچەکەو شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات.
وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕونیشیکردۆتەوە:"عێراق پێشتر هۆشداریدابوو سەبارەت بەلێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەهەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر گەلەکەمان لەفەڵەستینو هێرشەکانی بۆ سەر لوبنانو سوریاو ئێران.
عهوادی ئاماژەی بەوەشکردووە "عێراق بەتوندترین شێوە ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکات، هاودەنگیو وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوپاتدەکاتەوە، هەروەها داوای ئاگربەست لەغەززەو لوبنان دەکات، پشتیوانیی هەنگاوی هەمەلایەنەی ناوچەییو نێودەوڵەتیش بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لەناوچەکەدا دەکەین.
تێبينيێك بنێرە: