کۆمیسیۆن: ئەنجامى ئەلیکترۆنى و جیاکردنەوەى دەستیی وەک یەکە

(0) / / هەڵبژاردن / ڕوانگە کوردستان هەڵبژاردن


Oct 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان، دەڵێت؛ ئەو سندوقانەى کێشەیان لەسەر بووە، بە دەستى ژماردنیان بۆ کراوەتەوە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەى ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمى ئەلیکترۆنى سندوقەکە ئاشکرایکردووە.

گوتیشى، هەرکاتێک کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى کۆتایی پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى راگەیاند، حیزب، لایەنی سیاسی و بەربژیرەکان دەتوانن لەماوەى سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانى پرۆسەکە بدەن.