ئێران وەڵامی هێرش و پەلامارەکانی ئیسرائیل دەداتەوە
(0) /
ڕوانگە - بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 2024/10/26 سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی بۆسەر ژمارەیەک ناوچەی دیاریکراو لە تاران ئەنجامدا، لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدات بۆ تاووتوێکردنی بژاردەکانی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هێرشەکەی ئیسرائیلو دەرکردنی بڕیاری گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوو
سەرچاوەیەکی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکردووە:" هەرچەندە هێشتا زوە بڕیار لەسەر وەڵامدانەوەکەی ئێران بدرێت بەبێئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی کۆبونەوەکە بکرێت، کە ستراتیژیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستا ئاراستە دەکات، ئەوە دیاریدەکات کە ئایا تاران وەڵامدەداتەوە یان بەوەڵامە سنوردارەکەی ئیسرائیل ڕازیدەبێت، بەتایبەت لەژێر ڕۆشنایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە چڕەکان کە هەوڵی هێوربونەوەو کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدەن.
چاودێران پێیانوایە، وەڵامەکەی ئیسرائیل بەراورد بەلێدوانە ئاگرینەکانی پێشوتری بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەوەی لەتۆڵەی هێرشە موشەکییەکەی سەرەتای ئەم مانگەی ئێران گورزێکی توند لەتاران دەوەشێنن، هێرشەکە لاوازو سنوردار بوە.
تێبينيێك بنێرە: