بەئامادەبونی خانمی یەکەم کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی (تیدێکس عەرەفە) لە کەرکوك بەڕێوەچو
(0) /
ڕوانگە - خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆژی شەممە 26-10-2024 بەشداریکرد لە کردنەوەی یەکەم کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی (تیدێکس عەرەفە)، کە بەدروشمی (پێکەوە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان) لە هۆڵی رۆشنبیریی کەرکوك لەناو پێشوازییەکی گەرمی رێکخەرانی کۆنگرە و ئامادەبوان بەڕێوەچو و تێیدا خانمی یەکەمیان بە کەسایەتییەکی پاڵپشت بۆ گەنجان و داهێنان، وەسفکرد.
لە کۆڕبەندەکەدا، کە بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوك ئامادەیبو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەوتەیەکیدا دووپاتیکردەوە، کەرکوکی ئازیز شێوازێکی راستەقینە و راستگۆیانەی هەیە لە پێکەوەژیان، ئەمەش تەنیا دروشم نییە، چونکە پێکەوەژیان هۆکاری سەرەکییە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی. وتیشی "ئەو منداڵانەی بەئاسایی پێکەوە یاری دەکەن، کاتێك گەورە دەبن چی جیایان دەکاتەوە؟ چی دەگۆڕێت؟ ئایا ئەوە شەڕە، یان ڕق و کینە، یان خراپ لێكتێگەیشتن؟ بۆچی لێکتێگەیشتن هەڵنەبژێرین ئەگەر ئاشتیمان دەوێت؟ بۆیە دەبێت هاوسۆزی هەڵبژێرین لەبری پەرتەوازەبون".
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، لە تەمەنی چوار ساڵیدا ئاشتیی راستەقینە و پێکەوەژیانی لە کەرکوکدا بینیوە، لەکاتێکدا کە خەڵك لە مزگەوتی ئیمام قاسم بۆ نزاکردن بەزمان و جلوبەرگ و باوەڕە جیاوازەکانیانەوە کۆدەبونەوە. هاوکات ستایشی ئامانجەکانی کۆڕبەندەکەی کرد، کە رەخساندنی دەرفەتە بۆ گەنجانی کەرکوك تا سود لە شارەزایی و ئەزمونی ئەو کەسانە ببینن، کە تێیدا قسە دەکەن و ئەزمونی خۆیان دەگێڕنەوە.
خانمی یەکەم لە وتەکەیدا شانازی بەخێزانەکەیەوە کرد و ئاماژەی بەوەکرد سەرباری ئەو دۆخە دژوارەی لە ژیانیدا روبەڕوی بۆتەوە و زۆرێك نەهامەتی چەشتوە و سەرەڕای خراپە رەوشی بژێوی، بەڵام ئەزمونەکە بنەمای پێکەوەژیانی لەدڵیدا بەدیهێناوە.
هەروەها خانمی یەکەم دووپاتیکردەوە، لە قۆناغەکانی خوێندندا، لە 16 شوێن و ناوچەدا خوێندویەتی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزمونی خۆی لە ژیاندا ناگۆڕێتەوە بەهیچ پلەیەکی دکتۆرا. رونیشیکردەوە "شێوازی ژیانم وایکرد لە چەند شوێنێکی جیاوازدا بژیم، لە نزیك گۆڕستانەکان تا نێو کۆشکەکان"، جەختی لەوەشکردەوە "لەوکاتەوەی لەدایکبوم، بڕوام وایە هیچ شتێك تا هەتایە بەردەوام نابێت، نە کۆشك و نە ژیانی ناخۆش و دژوار".
لەکۆتایی وتەکەیدا خانمی یەکەم رایگەیاند "لە هەندێك لە وڵاتان قبوڵیان نەکردم لە خوێندن، مافی پەنابەریشیان پێنەدام، بەڵام ئەمڕۆ وەك خانمی یەکەم پێشوازیم لێ دەکەن، ئا ئەمەیە ژیان، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".

تێبينيێك بنێرە: