بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
(0) /
ڕوانگە - بەتۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتون، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کەلەماڵەکەی بڕی 200 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:" هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی ئەمەریکیدا."
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:" تۆمەتباران (د، ع، ش لەدایکبووی 1999، ت، م، غ لەدایکبووی 1999, ز، س، ل لەدایکبووی 1999, م، ر، ف لەدایکبووی 1997) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە."
تێبينيێك بنێرە: