لقی بانکی TBI لە گەرمیان دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە - ئاژانسی رۆژنامەوانی 'بەغداد ئەلیەوم'ـی عێراقی، لەسەر زاری سەرچاوەیەک کە بە "ئاگادار" ناویبردوە، بڵاویکردوەتەوە: لقی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI لە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە هەفتەی داهاتو بانکەکانی رافیدەین و رەشید لقی نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەکەنەوە.
ئەمەش هاوکاتە بەو زانیارییانەی کە باس لەوەدەکەن یەکێتی نیشتمانی لە سنوری سلێمانی کارکردنی پرۆژەی 'هەژماری من'ـی راگرتوە و لە دامودەزگا حکومییەکان دەستی بە دابەشکردنی فۆرمی "توطین" کردوە.
تێبينيێك بنێرە: