عێراق و هەرێمی کوردستان هاوڕان لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەردولا

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان ڕوانگە


Oct 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەمیانەی پێشوازیکردنی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق، مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند:"گفتوگۆمان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی کرد. 

وتیشی:"ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:"  هەردولامان هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.