سروە محەمەد ڕەشید: فەرمانبەر ئازادە لەڕێگەی کام بانکەوە فۆرم پڕبکاتەوە و تەوتینی مووچەکەی بکات

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە تەوتین سروە محەمەد


Oct 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕایگەیاند:" سەبارەت بە تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دیارە یەکێک لەو داوایانەی کە خەڵک هەیبوو بۆئەوەی کەوا تەوتینی مووچە لەڕێگەی هەژماری منەوە نەبێت، بەڵکو لەڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوەبێت ئەمەش بڕیاری دادگای فیدراڵیە کە پێشوتر پشوتر ڕۆیشتووە بۆ حکومەتی عێراقی سەبارەت بەوەی کەوا تەوتینەکە لەڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە بێت."

وتیشی:" ئێمە لەسنوری سلێمانی سلێمانی دەمانەوێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەین، ماوەی سێ ڕۆژیشە ئەم هەڵمەتە دەستیپێکردووە و ئێمەش وەکو فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد دەستمانکردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و TBI بۆئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی کەوا لەسنوری سلێمانی و هەولێرن و شوێنەکانی دیکە دەیانەوێت تەوتین بکەن لە ڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە بۆئەوەی تاوەکو مانگی 12 تەوتین بکرێت و فەرمانبەران هەمویان بتوانن گرینکارتەکانیان وەربگرن و ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەو بانکانەوە ڕاستەوخۆ مووچەکانیان وەربگرن."

سروە محەمەد ڕەشید، ڕونیشیکردەوە:" لەبارەی کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵیەکان لە سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە ئێمە گفتوگۆی تەواومانکردووە هەر لەسەرەتای دەستبەکاربونمان لە خولی ئێستای پەڕلەمان نوسراوی فەرمیمان کردووە بۆئەوەی ئەو بانکانە بکرێتەوە لەو سنورە بۆئەوەی نەک تەنها بۆ بابەتی مووچە، بەڵکو کۆمەڵێک قەرزیش هەیە لەسەر حکومەتی عێراقی بەشێک لە هاوڵاتیان دەتوانن ئەو قەرزانەوەربگرن ئەگەربێت و ئەو بانکانە لەسنوری پارێزگای  سلێمانی هەبێت دەبێتە کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان."

لەبارەی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ڕابردوودا فۆرمی "هەژماری من" یان پڕکردۆتەوە وئێستا دەیانەوێت فۆرمی تەوتین پڕبکەنەوە، سروە محەمەد ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی، ڕونیکردەوە:" فەرمانبەر ئازادە لەڕێگەی کام بانکەوە فۆرم پڕبکاتەوە و تەوتینی مووچەکەی بکات و ڕێنمایەکانیش لەڕێگەی بانکەکانەوە دەنێرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان و یاخود وەزارەتەکان و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانیشەوە دەتوانرێت حیساباتی بەڕێوەبەرایەتیەکان ئاگاداری فەرمانبەران بکرێتەوە لەسەر چۆنێتی تەوتینی مووچە لەڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە."