دانیشتنی ڕۆژى پێنجشەممەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك تەرخان دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - دانیشتنی ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران، تەرخان دەکرێت.
دوای ئەوەی ڕۆژى 22ـى تشرینى یەکەم، چوارچێوەی هەماهەنگی، داواى لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، کۆبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەران ئەنجامبدەن، کە نزیکەى ساڵێکە، بەهۆى رێکنەکەوتنى لایەنەکانەوە بەبەتاڵى ماوەتەوە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر ئەو پرسە بڵاوکردەوە و ڕایاندگەیاند:" پێویستە دانیشتنی ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران، تەرخان بکرێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لە راگەیەندراوێكدا، ئاشکرایکرد:" چوارچێوەی هەماهەنگی دواى ئەوەى کۆبوونەوەى ئاسایى خۆیان ئەنجامداوە ، بڕیاریداوە، دانیشتنی ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران، تەرخان بکرێت.
ئاماژەیشیان بەوەکردووە:" سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە وەكالەت، بانگهێشتى ئەندامانى ئەنجوومەنەکە دەكات بۆ دانیشتنێکەى رۆژى پێنج شەممە كە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنى نوێنەران.
تێبينيێك بنێرە: