سەرۆك کۆمار پێشوازی له سەرۆکی دەستەی نەزاهه دەکات
(0) /
ڕوانگە ـ بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید رۆژی سێشەممە 29-10-2024 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی نەزاهە.
لەسەرەتای دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆك کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەزگاکە کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکەی، هەروەها تەئکیدیکردەوە، کە هەمووان چاوەڕوانی هەنگاوی کاریگەر و دروست دەکەن لە دەستەی نەزاهە بۆ پاراستنی سامانی گشتی لەڕێگەی رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکانەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەستنیشانکردنی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی ئەرکێکی نیشتمانیی گرنگە و پێویستی بە هەڵوێستی جددی و پتەو هەیە لەلایەن سەرجەم دەزگا و دامەزراوەکانەوە لە سەرووی هەموویانەوە دەستەی نەزاهە. داوای پەسندکردنی پلان و پرۆگرامێکی نیشتمانی یەکگرتو و گشتگیریش کرد، کە سەرجەم لایەنە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان رۆڵی چالاکیان تێیدا هەبێت.
سەرۆك کۆمار داوایکرد هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەهێزبکەن لەپێناو ناردنەوەی داواکراوان و گەڕاندنەوەی پارەی عێراق لەدەرەوەی وڵات.
لای خۆیەوە بەڕێز محەمەد ئەللامی باسی لە پلان و بەرنامەکانی داهاتووی دەستەی نەزاهە کرد و پشتیوانی بەرێز سەرۆك کۆماری بۆ کارەکانی دەستەکەیان و هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی شەفافییەت، بەرزنرخاند.
هەروەها جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیی دەستەکەیان لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی پارەی عێراق و پاراستنی سامانی نیشتمانی.

تێبينيێك بنێرە: