بە چاودێریی سەرۆك کۆمار ژمارەیەك لە خوێندنگاکانی دیوانیە نۆژەنکرانەوە
(0) /
ڕوانگە ـ بە چاودێری و رێنمایی بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، کارمەندانی تەکنیکی و ئەندازیاری نۆژەنکردنەوەی شەش خوێندنگای پارێزگای دیوانیەیان جێبەجێ کرد.
لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەڕێز سەرۆك کۆمار، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کاروباری پارێزگاکان و هەرێمەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێز حەسەن سەلمان مگۆتەر، خوێندنگاکانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگا بەدواداچونی بۆ وردەکاری قۆناغەکانی تەواوکردنی پرۆژەکە کرد، کە لەلایەن بەڕێز سەرۆك کۆمارەوە مینحەی داراییان بۆ تەرخانکراوە و نۆژەنکردنەوەیان تەواوبون و بریتین لە: قوتابخانەی ئیبن سینای سەرەتایی، شنافیەی کچان، ئامادەیی غەززەی کچان، عوقبە بن نافیعی کچان، قوتابخانەی ئیبن خەلدونی سەرەتایی و قوتابخانەی ئیبن زەیدونی سەرەتایی.
بەڕێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم دەستپێشخەرییە لە پەرۆشی بەڕێز سەرۆك کۆمارەوەیە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی فێرکردن و پەروەردەیی بۆ قوتابیان و خوێندکاران، بەتایبەتی کە ئەم قوتابخانانە زیاتر لە سێ هەزار قوتابی کوڕ و کچ رۆژانە وانەیان تێدا دەخوێنن.
لە بەرامبەردا بەڕێز موهەند حەیدەر بەعاج سەرۆکی لقی سەندیکای مامۆستایانی دیوانیە و کادرانی پەروەردەیی، کە پێکهاتبون لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی سەندیکا، دەستپێشخەریی و پەرۆشی بەڕێز سەرۆك کۆماریان بەرزنرخاند بۆ باشترکردنی دۆخی پەروەردە و فێرکردن لە پارێزگاکەیان و زاڵبون بەسەر ئەو ئاڵنگارییانەی روبەڕوی قوتابیان و خوێندکاران دەبنەوە.

تێبينيێك بنێرە: