مووچەخۆران، دەکرێنە قوربانی هەژماری من / چۆمان محەمەد
(0) /
ڕوانگە - حكومەتی ماوەبەسەرچوی هەرێم پێداگریەكی سەیر لە جێبەجێكردنی ئەژماری من دەكات،بەدەر لەهەرەشەوفشارە بێ بنەماكانیان بەدوای پاساویش دەگەڕێت تا رەوایەتی بدات بە پرۆسەی هەژماری من،لە ئێستادا كێشمەکێشی گەورە دروست بوە لەنێوان پرۆسەی تەوتین وهەژماری من لەنێوان زۆنەكانی
هەردوو قەڵەمڕەوی پارتی و یەکێتی..
کام پرۆسەیان بنەمای یاسایی هەیە؟؟
راستە ئەژماری من بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە ومیكانیزمی دابەشكردن وگەیاندنی پارەیە بەفەرمانبەران وخانەنیشینان سەرباری ئەوەی زیاتروزیاتر رادەستكردن ودۆزینەوەی كارە بۆ بانكە ئەهلیەكان پێمان خۆشبێت یاخود نا ئەم ئەژماری منە هۆكارەكەی هەرچی بێت متمانەی بەدەست نەهێناوەوبەدگومانی بەرامبەری هەیە،بەڵام پرۆسەی(توطین)بڕیاری دادگای فیدرالیە و بڕیارەکە پلەی كۆتایی وەرگرتوە بەپێی ناوەرۆکی بڕیارەکە تەوتینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبانکە فەرمیەكانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێت،ئەگەرچی حكومەتی هەرێم داوای شرۆڤەی لەدادگای فیدرالی كرد ئایا كوامە بانك شیاوە بۆ تەوتین،دادگای فیدراڵی عێراق بەنووسراوی ژمارە ( ١١١/ت.ق / ٢٠٢٤/١٤٠٥ ) لەبەرواری ( ٢٠٢٤/٧/٣ ) مەبەست لەبانكی فەرمی هەموو ئەو بانكانەن مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندی عێراقن و سەرجەمیان لەپڕۆسەی ( توطين ) بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بەشدارن،لەرووی دەستوریەوە ئەم وەڵامەی دادگای فیدرالی نەبڕیاری دادگاكەیەوتەنها بەناوی سەرۆكی دادگاوە دەرچوە،پاشان هیچ بانكێكی حكومی لەنێو ئەژماری مندا بونی نیە...
ئەوفشارانەی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی هەژماری من دەیکات بەدگومانی لای زۆرینەی فەرمانبەرانی کوردستان دروستکردووە لەدهۆک وهەولێر بە فشارو هەڕەشەو لەسلێمانی و هەڵەبجە پرۆژەکە رەتدەتکرێتەوە رێژەیەكی كەم خۆیان تۆماركردوە،لەلایەكی ترەوە یاسایی بودجەی عیراقیش بەرونی باسی پارێزگای نارازی دەكات بۆ پرسی موچەو شایستە دارایەكان،سەرباریی ئەوەی لە بریاری دادگای فیدرالیشدا دەروازە كراوەتەوە بۆ مامەڵەی راستەوخۆی ناردنی لیستی موچە بۆ بغداد لەباری ریگری حكومەتی هەرێم،ئەم بڕگەو مادانە بونی هەیە،گەر ڕێگە چارەیەك بۆ ئەم پرسانە نەیەتە پێش بەر لە ئالۆزبونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بغداد دۆخی ناوخۆی هەرێم زۆر ئالۆزتر دەبێت دوو ئیدارەی زیاترو زیاتر زەق دەبێتەوە،یەكپارچەی روكەشی هەرێم وحكومەت بەرەو كەرتبون دەروات كە هیوادام هەرگیز ئەمە رونەدات،بەداخەوەو عینادی وپێداگری لە بۆچونەكان بونی هەیە،باكیان نە بەفەرمانبەرانە نەبەهەرێمی كوردستان وپاراستنی یەكریزی وحكومەتی هەرێمی كوردستان..
دەرئەنجام:دۆخی موچە چارە نابێت!!
حكومەتی هەرێم خۆیی دوابخات لە جێەبەجێكردنی تەوطین وناردنی نیوەی داهاتی ناوخۆو خاڵەسنوریەكان وبەردەوامیدان بە فرۆشتن وبەتالان بردنی نەوت بەرێی قاچاغ،فشاریكی یەكجار زۆر لەسەر سودانی هەیە،ئەمەش وا دەكات دۆخی چارەسەری موچە ئالۆزتر بێت وچارە نەكرێت،كێشەكان زیاتر ببن.
تێبينيێك بنێرە: