بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیانی سنورەکە دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان گەرمیان کارەیا


Oct 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ڕایدەگەیەنێت: داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکەین  کارەبا بەرهەم دەهێنن سەردانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کارەبا بکەن .

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان ئاگاداری ئەوهاوبەشانە دەکاتەوە کە لەماڵ و دوکان و کارگەکان کە لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم دەهینن  بۆ ماڵ ودووکان وکارگەکانیان باسەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بکەن بۆ خۆتۆمارکردنیان.

بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان، ڕونیشی دەکاتەوە: هەر هاوبەشێک کە کارەبا بەرهەم دەهێنێت بە وزەی خۆر دەتوانێت ئەو بڕە کارەبایەی بەرهەمی دەهێنێت و پێویستی پێی نیە لەڕێگای پێوەری زیرەکەوە بخرێتە سەر تۆری نیشتیمانی و لەکاتی هاتنەوەی پسولەی کارەبا لەو برەپارەیە دابشکێنرێت کە لەکارەبای نیشتیمانی بەکاری هێناوە.