ژمارەیەک كاندیدی گه‌رمیانى سه‌ركه‌وتن بۆ خولی شەشەی پەڕلەمان
(0) /
ڕوانگە ـ دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان و ئاشکراکردنی ناوی کاندیدە دەرچووەکانی سنوری پارزگای سلێمانی و له‌نێو ٥٣ كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و كاندیدی سه‌رجه‌م لیست و لایه‌نه‌كان له سنورى گه‌رمیان، دوو كاندیدی گه‌رمیانى له به‌شى گشتى و كاندیدێكى تری گه‌رمیانى له كۆتای توركمانى سه‌ركه‌وتن.
یەکێک لە كاندیده سه‌ركه‌وتوه‌كان لە لیستی یەکێتی و ئەوی دیکەشیان سەر بە لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سێیەمیشیان ، له كۆتای توركمانى بوو، ئەم کاندیدانە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەنگی پێویستیان هێنا بۆئەوەی بچنە پەڕلەمان و چاوەڕێش دەکرێت دوای پێکهێنانی حکومەت و پەڕلەمان، کاندیدێکی دیکەی گەرمیان، لە لیستی "بەرەی گەل" کە بەپێی ڕێزبەندی دەنگەکان دوای لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل دێت بچێتە پەڕلەمان، بەمەش ژمارەی کاندیدە گەرمیانیەکان دەبێت بە چوار کاندید.

تێبينيێك بنێرە: