محەمەد حەلبوسی: ئێرە هەولێر نییە رێگە لەسەرۆكی پەرلەمان بگرن بچێتە شارەكە

(0) / / عێراق / ڕوانگە حەلبووسی


Oct 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە داوای لەكارخستنی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانمان كردووە ودەڵیت" ئێرە هەولێر نییە رێگە لەسەرۆكی پەرلەمان بگرن بچێتە شارەكە".
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی لەكارلادراوی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە داوای لەكارخستنی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانمان كردووە  و دەڵێت" بەهۆی بەكارهێنانی پێگەكەی بۆ سەپاندنی ئیرادەی سیاسی بەسەر ئەنجومەندا، بەوە پێشێلی مەرجەكانی پێگەی كردووە، كاتێك پاسەوانەكانی بەكاربهێناوە بۆ دەستدرێژیكردنە سەر پەرلەمانتاران، ئەوە پێشهاتێكی مەترسیدارە لە ئەنجومەنی نوێنەران."
حەلبوسی، ئاماژەی بەوەكردووە" نابێت پاسەوانی شەخسی بچێتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان، پێویستە پاسەوانەكانی ئەنجومەن ئامادەبن بۆ پاراستنی ئارامی دانیشتنەكان، نەك پاسەوانەكانی شەخسی، جارێك ئەوەیان كرد لە هەولێر كاتێك رێگەیان لە سەرۆكی پەرلەمان گرت بچێتە ناو شارەكە، ئێرە بەغدادە جیاوازە".