نیگەرانیەکانی کورد لە پرۆسەی سەرژمێری بەرپرسانی کورد و عێراق کۆدەکاتەوە
(0)
ڕوانگە ـ بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ گلەیی و نیگەرانیەکانی پێکهاتەی کورد لە پرۆسەی سەرژمێری هەریەک لە دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی بەشێک لە وەزیرانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان عێراقی لە کۆشکی بەغدا کۆکردنەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی دا بەپێی توانا، شێوازی بەڕێوەچوونی سەرژمێرییەکە بگۆڕدرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت داتا و زانیارییەکانی سەرژمێرییەکە لەبەر دەستی هەولێردابێت و هەروەها
پێویستە لە کاتی سەرژمێری، شوێنی ڕەسەنی کەسەکان بنووسرێت نەک شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایان.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری پلاندانانی فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە ، ئەوان پرۆسەکەیان زۆر زۆر شەفافە. پێشوازی لەوە دەکەن کە تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داتا سەنتەری مەرکەزی لە وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوەی بەیەکەوە پڕۆسەکە بەڕێوەببەن. ئەو کاتەی کە ئێستا ماوە، یارمەتیدەر نییە بۆ ئەوەی بتوانین گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکان بکەین و داتاسەنتەرێکی تایبەت لە هەولێر دابمەزرێنن. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەست بە دڵنیایی بکات و هەردوو لا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە بەڵێ ئەتوانێ دڵنیایی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات.
کۆچی پێچەوانە و نیشتەجێبوونی خەڵکی پارێزگاکانی دیکە لە پارێزگا کێشەلەسەرەکان، وایکردووە تورکمانیش هاوشێوەی کورد داوا بکات سەرژمێری دیموگرافیای دوای هێرشەکانی 16ی ئۆکتۆبەر نەکاتە دیفاکتۆ.

تێبينيێك بنێرە: