لە سلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران دەبارێت

(0) / / كوردستان / سلێمانی ڕوانگە


Nov 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، لە هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی
کات و ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین بارانی لێدەبارێت و ڕایدەگەیەنێت: لە سلێمانی 30 بۆ 40 ملیمەتر باران دەبارێت.

ژووری ئۆپراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، هاونیشتمانییان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئێوارەی رۆژی شەممە تاوەکو شەوی یەکشەممە لە زۆربەی ناوچەکان باران بە چڕی دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا بڕی بارانی پێشبینیکراو لە هەولێر 20 بۆ 30 ملیمەترە، لە سلێمانی 30 بۆ 40 ملیمەترە، لە دهۆک 15 بۆ 20 ملیمەترە، لە هەڵەبجە 35 ملیمەترە، لە کەرکوک 15 بۆ 20 ملیمەترە، لە گەرمیان 20 بۆ 30 ملیمەترە، لە زاخۆ 15 ملیمەترە، لە سۆران و راپەڕین بڕی بارانی پێشبینیکراو 25 بۆ 35 ملیمەترە.

هاوکات، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕونیکردەوە: ئێوارەى رۆژى شەممە لە ئەنجامى یەکگرتنى دوو نزمەپاڵەپەستۆ، هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکى بارانبارین، زۆرترین رێژەى بارانبارینى پێشبینیکراو لە ماوەى ئەم شەپۆلە دەکەوێتە رۆژى یەکشەممە، لەگەڵ بارانبارین هەورە تریشقە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرما دوو بۆ پێنج پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەرووى 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و رۆژى دووشەممە کاریگەریى ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکەمان دەمێنیتەوە رۆژى سێشەممە کۆتاىی دێت.