ئاگر لە خوێندنگەیەكی كەمپی ئیماراتی لە سنوری بەحركە كەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئاگر کوردستان بەحركە


Nov 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە خوێندنگەیەكی كەمپی ئاوارەكانی کوردی سووریا لە سنوری بەحركەی پارێزگای هەولێر ئاگر كەوتەوە و زیانی ماددی زۆری لێكەوتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو لە سنوری ناحیەی بەحركە ئاگر لە دواناوەندی مرتەقای كوڕان لە كەمپی ئیماراتی كەوتەوە، بەهۆیەشەوە چوار پۆلی خوێندن لە كەمپەكە سوتاون.
راشیگەیاندوە، روداوەكە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، ڕێگری كراوە لە سووتانی زیاتری خوێندنگەكە.
كەمپی ئیماراتی لەساڵی ٢٠١٦ لە بەحركە كرایەوە كە پێكهاتووە لە ٦٣٢ یەكەی نیشتەجێبوون، قوتابخانە، بنكەی تەندروستی، بازاڕ و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان، لەلایەن مانگی سووری ئیماراتەوە رادەستی ئیدارەی پاریزگای هەولێر كرا.