ئەحمەدی حاجی ڕەشید: گرنگە حکومەت هەژمای من ڕەتبکاتەوە نەک حیزب
(0) /
ڕوانگە -ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە ڕایگەیاند:" بە هیچ جۆرێک باوەڕم بەو پێداگیریانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نییە لەسەر ئەوەی کە دەیەوێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، واتا ئەو زۆنەی کە لەژێر دەسەڵاتی یەکێتیدایە بتوانێت هەستێت بە تەوتین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی:" ئەوەی تا ئێستا لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا، سورە لەسەر پرسی بە بانکی کردنی مووچەی مووچەخۆران تەنها بافڵ تاڵەبانی ییە، کە سەرۆکی یەکێتییە و بەرپرسیارێتییەکی حیزبی هەیە.
ڕونیشیکردەوە:" ئەوەی گرنگە ئەوەیە کەقوباد تاڵەبانی ئەم پرسە ڕەتبکاتەوە، کە لە حکومەتدایە، بەڵام قوباد تاڵەبانی تائێستا پرۆسەی هەژماری منی ڕەتنەکردۆتەوە.
تێبينيێك بنێرە: