سەرۆك کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە سەرۆك کۆمار


Nov 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید رۆژی شەممە 2-11-2024 لە باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد چاوی بە بەڕێز د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەوت.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆك کۆمار   پیرۆزبایی لە د.مەحمود مەشهەدانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا. هەروەها تەئکیدیکردەوە لەسەر بەهێزکردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی و هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵدان و کارکردن بۆ پێشکەشکردنی پرۆژە یاساکان و پەسندکردنیان  لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بەتایبەتی لەبوارە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەکاندا.
لای خۆیەوە د. مەحمود مەشهەدانی سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پیرۆزباییەکەی بەڕێز سەرۆك کۆمار و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر هەوڵەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و گەلەکەی.