ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش برینداری لێکەوتەوە
(0) /
ڕوانگە - لەناو شاری کەلار و لە ترافیک لایتی ئەندازیاران بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە شەش کەس برینداربون
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی، هاتووچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە، مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سبۆرتاج لە ترافیک لایتی ئەندازیاران پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرەکەو چوار سەرنشین لە ڕووداوەکەدا برینداربوون،
وتیشی:" چوار برینداریان لە ئۆتۆمبێلی جۆری کیا سبۆرتاج دابوون و دوو برینداریان لە مینی پاسەکە دابوون.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی، هاتووچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" هەر شەش بریندارەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.
تێبينيێك بنێرە: