ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو؛ بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم ناکەین
(0) /
ڕوانگە - ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت" بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەین"، هەروەها بڕیاریشیدا کۆنگرە ببەستێت.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبەکە بڵاوکردەوە کە دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕیوەچوو و تێیدا هاتووە" یەکگرتوو جەختیكردەوە لەسەر بڕیاری بەشدارینەكردنی یەكگرتوو لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و درێژەدان بە ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆنی خۆی لە پەرلەمانی كوردستان".
سەبارەت بە كۆنگرەی داهاتووی حزبەکەش، كۆبونەوەی سەركردایەتی بڕیاریدا كۆنگرە لە كاتی خۆیدا پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت و چەند لیژنەیەكی راسپارد بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ گرێدانی كۆنگرەی نۆیەم لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا.
تێبينيێك بنێرە: