زانکۆلاین کارا کرا؛ ئەنجامەکە بزانە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان زانکۆلاین


Nov 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 3-11-2024) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024 - 2025 رادەگەیێندرێت.
 
بۆ ئەوەی بزانی لە کوێ ناوت دەرچووە، لێرە کلیک بکە:
د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد "ئەوانەی داواکارییان پێشکێش کردووە لە زانکۆلاین، 96٪ـیان وەرگیراون."
 
هەروەها جەختی کردەوە لەوەی "100٪ـی دەرچووان وەردەگیرێن. دڵنیاییش دەدەین ئەو 4٪ـی ماون وەردەگیرێن، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەرنەگیراون."

 

پێشتر عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندبوو، لە 10ـی ئەم مانگەوە و دوای رێکارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی قوتابیان، خوێندنی قۆناخی یەکەم دەستپێدەکات.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، وەرگیراوان دەبێت راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.