هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تەوتین کاروان یارویس


Nov 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایدەگەیەنێت،  زیاتر لە شەش مانگە بانکی تی بی ئای هاتووەتە ناو هەژماری منەوە سەیرە دوای ئەو ماوە ئێستا باسی ئەوە دەکرێت، بەڵام پێویستە هەموولایەک ئەو راستیە بزانن، کە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدرالی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواکاری مووچەخۆرانی هەرێمە.

دوێنێ یەکشەممە 3ی تشرینی دووەم بانکی TBI لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، چوونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری منەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  حەوت مانگ لەمەوبەر بانکی عێراقی بازرگانی TBI لەناو فۆرمی پرۆژەی هەژماری من زیادکرا، خۆم پێنج مانگ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بانکەکە کردووە بەواتسئاب چ بەتەلەفۆن و چ بەنامە.”
دەشڵێت، سەیرم لێدێت لەم ئانوساتەدا، کە هەوڵەکان بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی تەوتنی مووچەی هەرێم چڕبۆتەوە، بانکی  TBI، ئەمرۆ ئەوەی راگەیاندووە چوونەتە ناو پرۆژەی هەژماری من، لەوساوە بۆ ئێستا ئەوە نیو ساڵ زیاترە لەناو هەژماری منە، جگە لەچەند سەد هەژمارێکی بانکی هیچی تریان نەکردوە.”.

بەوتەى کاروان یاروەیس، تائێستا رێوشوێنی کردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین و و سۆران و زاخۆ تاد… و دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتۆتەبەر.
لەفۆرمی هەژماری من، مووچەخۆر دەتوانێت لەخانەی هەڵبژاردنی بانکەکان لە خانەی سەرەکی TBI هەڵبژێرێت، بەڵام لەخانەی یەدەک ناتوانێت هەر TBI هەڵبژێرێت ناچارە بانکێکی ئەهلی هەڵبژێرێت چونکە تاکە بانکی فیدرالی و حکومی تەنها TBI.”