مسعود عەبدولخالق: زۆر زەحمەت ئەمجارە بتوانرێت حکومەت پێکبهێنرێت

(0) / ڕوانگه مەسعود عەبدلخالق


Nov 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، مسعود عبدالخالق نوسەر و چاودێری سیاسی، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی، لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: نەک پێکهێنانی حکومەت تەنانەت لەیەکەم دانیشتنی پەڕلەمان  گوماندەکەم قەیرانێکی زۆرگەورە بێتەپێش،  ڕەنگە دانیشتنی پەڕلەمانیش ئەنجام نەدرێت، تەنانەت ئەگەر دانیشتیش بکرێت ڕەنگە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پەڕلەمانێکی وەهاببێت کە ئەو دیزانەی بۆ چەندجارەی دانیشتنی پەڕلەمان بە ڕێکەوتن دەکرا ڕەنگە ئەمجارە وانەبێت.

وتیشی: گوماندەکەم ئەزمەیەکی زۆر لە دانیشتنی یەکەمی پەڕلەماندا بەدیدەکرێت، چی لە ئەنجامدانی چی لە ئەنجام نەدانی، چونکە ئەگەر تاوەکو 45 ڕۆژ بۆ 50 ڕۆژ دانیشتنی پەڕلەمان نەکرێت ئەوا ئەو هەڵبژاردنە بە هەڵوەشاوە هەژماردەکرێت.

ڕونیشیکردەوە: بۆ پێکهێنانی حکومەت وەهای دەبینم ئەمجارە نەتوانرێت حکومەت هاوشێوەی جارەکانی پێشوو پێکبهێنرێت و سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران هەمووی لەلای حیزبێک بێت، وا چاوەڕێدەکرێت یەکێتی ئەوە قبوڵنەکات و لەناو پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا چەند کەسێک هەیە دەبێت پۆستیان هەبێت، ئەگەر پۆستیش بۆ ئەوانە نەبێت ڕەنگە لەناوخۆدا ڕێکنەکەون کەواتە بەهەموو پێوەرەکان ئەمجارە پێکهێنانی حکومەت زۆر ئەستەم بێت.

لەبارەی نیگەرانیەکانی هێز و لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

ئاشکرایکرد: کۆمەڵی دادگەری کوردستان بەیەکجاری بایکۆتی پەڕلەمانی کوردستانی کردووە، بەواتایەکی دیکە بەیەکجاری بایکۆتی پرۆسەی سیاسی کوردستانی کردووە، کە دەبو زوتر ئەوهەنگاوە بنرایە و دەبو بەدەستە جەمعی بڕیار لەسەر پرسێکی وەها بدرایە، بەڵام ئێستا بەتەنها کۆمەڵی دادگەری زۆر زەحمەتە بتوانێتئەو بارە قورسە هەڵبگرێت ئەگەر هەموولایەک هاوکاری نەکەن و خۆشیان بەبێ ڕاوێژکردن ئەو هەنگاوەیان ناوە و ئەگەر ئێستاش لەگەڵ هێزەکانی دیکەدا ڕاوێژبکەن و هەوڵبدەن هەموو لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی ئەوبڕیارەبدەن ئەواپرۆسەی سیاسی لە کوردستان کەپێی دەورێت ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی لێرەوە دەستپێدەکات، بەڵام بەوشێوازەی ئێستا کە کۆمەڵی دادگەری دەستیپێکردووە هەنگاوێکی زەحمەتە و پێویستە هەموو هێزەکان پێکەوە ئەو هەنگاوەبنێن.

ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ هێزێک لە ئێستادا ناوێرێت نزیکی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتەوە، چونکە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لەپێشمانە، کە ئەوە هەڵبژاردنێکی زۆر چارەنوسسازە، لەبەرئەوە دووبارە ئەزمەیەکی گەورە هەم لە پەڕلەمان و هەمیش لە حکومەتی داهاتوو هەروها لە تێکڕای پرۆسەی سیاسی لە هەرێم دەبینم.