وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەشداری کۆنفرانسى نێودەوڵەتی سەلامەتی رێگاوبان لە سعودیە دەکات
(0) /
ڕوانگە - ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٤/١١/٣، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە سەردانێکی فەرمیداو لەسەر بانگهێشتیی ساڵح بن ناسر بن جاسر وەزیری گواستنەوە و کارە لۆجستیەکان و سەرۆکی دەستەی ڕێگاوبانی شانشینی سعودیە، بەسەرۆکایەتی شاندێکی وەزارەت بەشداری لە کۆنفرانسى نێودەوڵەتى سەلامەتی رێگاوبانی لە ریازی پایتەختی وڵاتی سعودیە کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا کە بریکاری وەزیر بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە راوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر بەشدار بون، ژمارەیەک پانێل و سیمینار سەبارەت بە رێگاوبان و سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان و بەرەو پێشبردنی هەنگاوەکانی پەرەپێدانی رێگاوبان و کۆدەکانی رێگاوبان پێشکەش کرا.
کۆنفرانسەکە لەلایەن دەستەی گشتی رێگاوبان سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی کارە لۆجستیەکان لە سعودیەو رێکخراوى (International Road Federation- IRF) ی جیهانی رێکخرابو، بە بەشداری زیاتر لە هەزار کەس لە بەرپرسان و ئەندازیاران و شارەزایان کە لە ٥٠ وڵاتەوە بانگهێشتکرابون.
تێبينيێك بنێرە: