ڕوداوێکی هاتووچۆ قوربانی لێکەوتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتووچۆ کوردستان


Nov 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕونیکردەوە:"بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار ــ خانەقین هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" لەسەر ڕێگای کەلار- خانەقین لەئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر (ئەکترۆز) لەگەڵ ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" قوربانییەکە دانیشتوی ناحیەی رزگاریی سەر بە کەلارە و تەمەنی (٢٠) ساڵە.
تەرمەکەیشی بۆ نەخۆشخانەی خانەقین و لەوێشەوە بۆ پزیشکی دادوەریی قەزاکە گوێزراوەتەوە.