پێشکەش کردنی فۆڕم بۆ دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگا کارا کرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە فۆرم زانکۆ


Nov 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد:" پێشکەش کردنی فۆڕم بۆ دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگا کارا کراوە.

بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی سەرژمێریکردنی دانیشووان، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشکەش کردنی فۆڕم بۆ دەرچوانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگا کارا کردووە وئاشکرای کردووە پێویستە پێشکەشکار کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمای هەیە هەموویان بەتەواوەتی جێبەجێ بکات.

مەرجەکانی پێشکەشکردن

*پێشکەشکار دەبێت دەرچووی دانەمەزراوی زانکۆ یان پەیمانگا بێت.

*پێشکەشکار دەبێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی داواکاری پێشکەشبکات بەپێی قەزا - ناحیە - گەڕەک یان گوند.

*تەمەنی پێشکەشکار لە نێوان ( ٢٠ بۆ ٤٥ ) ساڵدا بێت.
پێشکەشکار شارەزای هەبێت لە بواری ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا (تابلێت).

*پێشکەشکار دەبێت پابەندبێت بە شێوەی (تفرغ) خۆتەرخانکردن لەماوەی کارکردنی پڕۆسەی سەرژمێری بۆ ماوەی دوو مانگ بەبێ بچڕان.

*تەنها یەک جار فۆڕم پێشکەش دەکرێت گەرنا، هەردوو فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.

*بڕی ( ٢٥٠,٠٠٠ ) دینار بۆ هەرمانگێک وەک شایستەی دارایی دیاری کراوە، لە ئەگەری پچراندنی لەکارکردن بۆ ماوەی (٣) رۆژ لەسەر یەک، ئەوا مووچەی ئەومانگە وەرناگرێت و گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە.

*وەرگرتنی شایستە داراییەکان (مووچە) دوای تەواوبوونی کارەکانی سەرژمێری پارەکە وەردەگیرێت.

*بۆ هەر ڕۆژێکی بەشداربوون لە خولی ڕاهێنان بڕی (١٠) هەزار دینار تەرخان دەکرێت لە بری نانخواردن.

*مۆڵەت لەماوەی کارکردن وەرناگیرێت.

*پێشکەشکار گەر ناوی گەڕایەوە وەک بژمێر, دەبێت (بەڵێننامەی یاسایی) پێشکەشبکات بە پابەندبوونی بە ئەرکی ڕاسپێردراو لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و گەڕاندنەوەی ئەو کەل و پەلانەی سەرژمێری کەدەکەوێتە لایان.