کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لەگەرمیان نیگەرانی لای هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە
(0) /
ڕوانگە - هاوڵاتیانی گەرمیان نیگەرانن لەوەی کە ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆمپانیاکانی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنورەکە وەک پێویست ئەرکەکانی خۆیانیان جێبەجێ نەکردووە و ئەمەش بووەتەهۆی کۆبونەوەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە گەڕەکەکاندا و بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت:" لە ئێستادا کۆمپانیایەکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنورەکە دەستبەکار بوە."
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"کۆمپانیای گەردین لە ٣١ـی تەموز کۆتایی بەگرێبەستەکەی هات، دواتر سێ مانگی بۆ درێژکرایەوە بۆ ئەوەی کۆمپانیای نوێ کارە یاساییەکانی خۆی بکات و دەست بکات بە کار، بەڵام هەندێک درەنگکەوتن لە دەستپێکردنی کارەکانیان رویداوە، ئەوەش بەهۆی رۆتیناتی ئیداریەوە.
وتیشی: شار بەرگەی کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاک ناگرێت بۆماوەی رۆژێک یان دو رۆژیش، بۆیە لە هەندێک شوێن کێشە هاتەئاراوە و ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا کۆمپانیای نوێ کە ناوی 'ئانزۆ'یە، دەستبەکار بوە لە هەموو گەرمیان.
بەرزان کەریم، بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" پارەی خۆڵ و خاشاک چەند ساڵە حکومەت بە کاش نایدات بە کۆمپانیاکان، هەرکاتێکیش بە کاش بیدات تەنها ٤٠٪ـی پارەکە دەدات و ئەوەکەی دیکە ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی وەک "هاوکاریی" بۆیان دەدات.
تێبينيێك بنێرە: