شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە سەر خزمەتنەکردنی هاووڵاتیان هۆشداری بە حکومەت دەدات

(0) / / كوردستان / شێخ نەهرۆ کەسنەزانی


Jul 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری لە جیهان، هۆشداری لە خزمەتنەکردنی هاووڵاتیان داوە و ڕایگەیاندووە کە گەل سنورێکی هەیە و دەست بە ناڕەزایەتی دەربڕین بکات بە هیچ هێزێک دانامرکێتەوە.

ناوبراو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک لە نووسەر و ڕۆشنبیران ڕایگەیاند کە حیزبە سیاسییەکان نوێنەرایەتی هەموو کورد ناکەن.

بە وتەی شێخ نەهرۆ بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە عێراق باشترە، بەڵام دەبێت بە وڵاتانی پێشکەوتوو بەراورد بکرێت تا زیاتر پێش بکەوێت.

شێخ نەهرۆ بە ئاماژە بە نەبوونی هەلی کار و دانەمەزراندنی گەنجان وتی کە گەل سنوری هەیە و کە هەڵسا بە هیچ هێزێک دانامرکێتەوە، ئەمە هەر لە مێژووشدا بووە کە گەل هەڵسابێت ئەو سیستەمە حکومڕانییە نەیتوانیوە بەرامبەری بوەستێتەوە.

سەرۆکی تەریقەتی قادری وتی کە کاتێک گەل گەیشتە ئەوەی کە سوود نابینێت و زانی بەرەو دواوە دەڕوات، ناچارە سیستەمەکە بگۆڕێت./.