سەرۆك کۆمار پێشوازی له بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە سەرۆك کۆمار ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی


Nov 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لەچوارچێوەی دیدارەکانی لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، پێشوازیکرد لە بەڕێز فاتیح بیرۆل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم.
لەدیدارەکەدا، کە رۆژی چوارشەممە 13-11-2024 بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری نێوان عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردەوە لە بواری بەکارهێنانی وزە و پشتیوانی هەوڵەکانی عێراق لەم رێگەیەدا و لە بوارە جیاوازەکان بۆ بوژانەوەی ئابوری و سودوەرگرتن لە سامانەکانی بەشێوەیەکی بەردەوام.
 
سەرۆك کۆمار ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی کاری هاوبەش کرد و داوای لە رێکخراوەکە کرد کارەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بەرەوپێش ببات. 
لای خۆیەوە بەڕێز فاتیح بیرۆل پشتیوانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ هەوڵەکانی عێراق دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی ئاژانسەکە کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەنیازە سەردانی عێراق بکات بۆئەوەی بە جدی بەدواداچون بۆ ئەو هاریکارییە هاوبەشە بکات.