وەزیری پلاندانانی هەرێم:  نابێت سەرژمێری ئەمجارە بەسیاسی بکرێت و دژی پێکهاتەکانی عێراق بەکاربهێنرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان سەرژمێری


Nov 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق، ڕایدەگەیەنێت:" سەرژمێریەکانی ڕابردوو لە عێراقدا بە مەبەستی سیاسی ئەنجامدراوە، وە هەر سەرژمێرییەک لە عێراقدا کرابێت پێشوتر ئامادەکاریکراوە  گۆڕانکاری دیموگرافی و جوگرافی کراوە، وە لەوانەیە زۆرجار باسیئەوە کرابێت کە سەرژمێری ساڵی 1957باشترین سەرژمێری بووە، وە سەرژمێری ساڵی 1997 راپترین سەرژمێری بێت کە لە عێراقدا کراوە کە بەبێ هەرێمی کوردستان بووە، وەکاتێک باس لە گۆڕانکاری دیموگرافی و جوگرافی دەکەین ئێمە خۆمان بە پارێزەری هەمو پێکهاتەکانی عێراق زانیوە."
 
دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وتیشی:"  ئێمە لەسەرەتای ساڵی 2019 ەوە وەکو کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، کەوتینە گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانی حکومەتی عێراقی، وە گفتوگۆمان لەگەڵ سێ وەزیرکردووە لەسەر پرۆسەی سەرژمێری، وە ئێمە لەسەرەتاوە کێشەی ئێمە کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بووە کە بە دەستوور ماددەی 140 ـی دەستورییە."
 
وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە پێشوتر هەمولایەکمان ئاگادارکردۆتەوە کە ئێمە کێشەی یاسای و دەستوریمان لەگەڵ ئەو سەرژمێرییە هەیە، نابێت سەرژمێریەک بکرێت کە ببێتەهۆی ئەوەی کە ماددەیەکی دەستوری کە  ماددەی 140 کە خۆی لەپرۆسەی ئامار ئەوجا سەرژمێری دەبینێتەوە ناکرێت ئەم سەرژمێرییە بکرێتە جێگرەوەیەک بۆ ئامار کە لە ماددەی 140 دا هاتووە."
 
دکتۆر دارا ڕەشید، ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە وەک هەرێمی کوردستان لە بایەخ و گرنگی سەرژمێری تێدەگەین و دەزانین چەند گرنگە بۆ عێراق و بە تایبەت هەرێمی کوردستان، چی لە زیادکردنی بەشە بودجەی هەرێم لەکۆی گشتی بودجەی حکومەتی عێراق، چی لە زیادکردنی نوێنەرانمان لە پەڕلەمانی عێراق، چونکە ئێمە دەزانین کۆی ژمارەی دانیشتوانی عێراق و هەرێمی کوردستان  زیاددەکات وە ئەو زوڵمەی کە پێشوتر لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکرا کە پێشوتر 17% ،  بەڵام بە بڕیارێکی سیاسی بۆ 12.67% کەمکراوەتەوە، بۆیە ئەم سەرژمێرییە ئەوە یەکلای دەکاتەوە."
 
دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایشیکرد:"  لەگەڵ حکومەتی عێراقدا گفتوگۆی وردمان کردووە لەسەر ئەوەی کە نابێت سەرژمێری ئەمجارە بەسیاسی بکرێت و نابێت دژی پێکهاتەکانی عێراق بەکاربهێنرێت."