لە سلێمانی؛ برایەک دوو خوشکی خۆی دەکوژێت و دەستبەجێ هەڵدێت
(0) /
ڕوانگە - کەمێک بەر لە ئێستا لە لەگەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، برایەک دوو خوشکی خۆی کوشت و دوابەدوای ڕووداوەکە بۆ جێگەیەکی نادیار هەڵات
بە پێی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە، تەمەنی هەردوو کچە کوژراوەکە لە نێوان 19 بۆ 22 ساڵدایە و لە ئێستادا هێزه ئهمنیهكان لهشوێنى ڕوداوهكهن و تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادى سلێمانى گوازراونەتەوە، هەروەها هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سلێمانییەوە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە چییە.
تێبينيێك بنێرە: