شەش وەزیری كابینەی حكومەتی عێراق دەگۆڕدرێن
(0) /
ڕوانگە - ئەندام پەرلەمانێکی عێراق عێراق ئاشكرای دەكات، گۆڕانكاری وەزاری چاوەڕوانكراو لە كابینەی حكومەتی عێراق شەش وەزارەت دەگرێتەوە.
محەمەد بەلداوی ، وتەبێژی كوتلەی سادیقون لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لیژنەی هەڵسەنگاندن كاری هەڵسەنگاندنی بۆ وەزارەتەكان تەواوكردووەو، راپۆرتی كۆتایی پێشكەش بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، بڕیارە لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیراندا راپۆرتەكە بخوێندرێتەوە.
رونیشكردووەتەوە، هەموارە وەزارییەكە شەش وەزارەت دەگرێتەوەو بە كاندیدەكانی هەمان كوتلەی سیاسی دەگۆڕدرێن، بە گوێرەی رێككەوتنی سیاسی.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو هەموارە وەزارییە بووەتە پێویستی، بەهۆی ئەوەی هەندێك وەزارەت بە دەست كەمتەرخەمییەوە دەناڵێنێت لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانی حكومەت، بەوپێودانگەی وەزیرەكەی ناتوانێت كاری وەزارەتەكەی بە باشی بەڕێوەبەرێت.
تێبينيێك بنێرە: