لە گەرمیان؛ بێبەرامبەر پشکنین بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - تیمی کەمپی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان تەنیا لە ماوەی یەک ڕۆژدا (٣٤٠) پشکنینی خۆبەخشانە و بێبەرانبەر بۆ هاوڵاتیانی چارەخواز دەکەن.
کۆسار عومەر، مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"چالاکییەکە لەچوارچێوەی فیستیڤاڵی بازاڕ لەگەرمیانە کە ئێمە وەک کەمپی تەکنیکی کەلاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان بەشدارین."
وتیشی:" دوێنێ یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵەکەبوو، تیمەکەی کەمپی کەلار خۆبەخشانە (٣٤٠) پشکنینمان بێبەرانبەر بۆ هاوڵاتیان و چارەخوازان ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم تیمە پێکهاتوون لە مامۆستایان و خوێندارانی هەردووبەشی شیکاری نەخۆشییەکان و پەرەستاری کەمپی تەکنیکی کەلار و ڕۆژانی تری فستیڤاڵەکە بەردەوام دەبن."
کۆسار عومەر، ڕونیشیکردەوە:" ئەو پشکنینانەی کە دوێنێ کراون و ڕۆژانی داهاتوویش بەردەوام دەبن لەسەری:
١ـ پشکنینەکیمیاوییەکانی وەک: چەوری خوێن، چەوری سەرجگەر، ڕێژەی شەکر...
۲ـ پشکنینەکانی خوێن، وەک: ڕێژەی خوێن، جۆری خوێن.
۳ـ پشکنینە بەرگرییەکانی وەک: بەکتریای گەدە، ڤایرۆساتی جگەر، پشکنینی گرانەتا، ئیلتهاباتی خوێن.
کۆسار عومەر، مامۆستا لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" ئامانج لەم پرۆژە ئەوەیە، کە زانکۆ وەک ناوەندێکی ئەکادیمیی و بەتایبەت لەم چالاکییەکەدا، بێبەرانبەر و خۆبەخشانە خزمەت بکات بە هاوڵاتیان و چارەخوازان."
تێبينيێك بنێرە: