قۆناغی یەکەمی سەرژمێری دەستی پێکرد
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆ شەممە 2024/11/16 قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری دەستیپێکرد و بەڕێوەبەرى ئامارى هەولێریش ڕایگەیاند:"10 هەزار بژمێر سەردانى ماڵەکان دەکەن.
دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى ئامارى هەولێر لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا دەستپێکردنى قۆناغى یەکەمى سەرژمێرى راگەیاند و ئاشکرایکرد:"لە ئەمڕۆوە 10 هەزار بژمێر بەشێوەیەکى مەیدانى سەردانى ماڵەکان دەکەن و فۆڕمى خێزان پڕدەکەنەوە.
وتیشی:"پرۆسەکەش تاوەکو 19ـى مانگ بەردەوامدەبێت.
بەڕێوەبەرى ئامارى هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد:"رۆژانى 20 و 21ـى مانگ کە قەدەغەى هاتوچۆ رادەگەیەندرێت بژمێرەکان سەردانى ماڵ و خێزانەکان دەکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە راستى ئەو زانیارییانەى لە قۆناغى یەکەمدا تۆماریان کردووە.
تێبينيێك بنێرە: