گەشتە ئاسمانیەکانی عێراق لە رۆژانی سەرژمێری راناگیرێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە سەرژمێری


Nov 17, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆدا، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق، بەردەوامیان دەبێت و راناگیرێت.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لە رۆژانی سەرژمێریدا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

مەیسەم سافی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی سەرژمێری گشتی و قەدەغەی هاتوچۆدا، كە بڕیارە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بەردەوام دەبێت و راناگیرێت.