وەزیری دارایی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کرد

(0) / / كوردستان / ئاوات شێخ جەناب


Jul 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی بەشداریی کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆ ماوەی یەک هەفتە سەرجەم کۆبوونەوەکانی بایکۆت کردبوو.

پاش ئەوەی کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوە مشتومڕاوییەکەی پەرلەمان کەوتە بەر ڕەخنەی توندی پەرلەمانتارانی پارتی، کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی بایکۆت کرد بەڵام ڕۆژی چوارشەممە گەڕایەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە و لێبڕینەکەی و هەروەها دۆخی ئابوری هەرێم بە گشتی ، ڕەخنەیەکی زۆری لە سەرە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی کە کاری لە پێشینەی حکومەت دابینکردنی مووچەیە و بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو برەودان بە داهاتە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان، تا لە گەڵ دابینکردنی مووچە، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکانیش بەردەوام بێت./.