بەردی بناغەی پرۆژەی کۆڕنیشی باوەشاسوار لەکفری دانرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کفری کوردستان


Nov 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەبڕیزیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دینار بەردی بناغەی پرۆژەی پاککردنەوە و کۆنکرێکردنی دەرچەی بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری دانرا.

ڕۆژی  یەکشەممە (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گەشتوگواز و عارف عادل جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری دامودەزگاکانی کفری، بەردی بناغەی پرۆژەی پاککردنەوە و کۆنکرێکردنی دەرچەی بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری دانرا.

پرۆژەکە بە گوژمەی ٣٨٩ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان جێبەجێدەکرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە پاککردنەوەی دەرچەی بەنداوی باوەشاسوار و درووستکردنی دوو دیواری راگر و پۆندێک کە دەبێتە قۆناغی یەکەمی کۆرنیشی باوەشاسوار.