هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت ڕێگری لە دووبارەکردنەوەی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکان دەکەین

(0) / / ئەمەریکا / هاوپەیمانی نێودەوڵەتی


Jul 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەیەکی باڵا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تیمێکی تایبەت بۆ ڕێگری لە هێرشی درۆنەکان پێکهێنراوە.

دەیڤید ڤیلیامز فەرماندەی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی درێژە بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لە گەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات و لەم پێناوەدا تیمێکی تایبەت بۆ ڕێگری لە هێرشی درۆنەکان پێکهێنراوە.

ناوبراو وتی کە ئەو بنکە سەربازییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە، سیستەمی بەرگرییان هەیە و دەتوانن ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.

ڤیلیامز وتی کە هێرشەکان تەنیا لە هەولێر نییە و سەرتاسەری عێراق لە خۆ دەگرێت و جەختیکردەوە کە ئامانج لە هێرشەکان لاوازکردنی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمریکایە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەو فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی کە بە جیدی هەوڵی پووچەڵکردنەوەی هێرشەکان تەنانەت پێش دەستپێکردنیان دەدرێت./.