هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سوریا دەستبەسەر کراوە

(0) / / ئاسیا / هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داعش سوریا


Jun 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ڕایگەیاند کە لە سوریا ڕۆژی 16 ی حوزەیران سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستبەسەر کراوە.

ڕاگەێندراوەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بە ناو و وردەکاریی ئەو فەرماندە نەداوە و تەنیا ڕایگەیاندووە کە شارەزای بواری درووستکردنی مادە تەقەمەنییەکان و لە فەرماندە باڵاکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بووە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە لە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی ئەو فەرماندەی داعش زیان بە کەسانی سڤیل نەگەیشتووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ پاش ئەو ڕاگەێندراوە ئاماژەیان بەوە داوە کە هێزەکانی ئەمریکا پرۆسەیەکی تایبەتی سەربازییان لە نزیک جەرابلۆس لە باکوری حەلەب جێبەجێ کردووە./.