پارتی لە سەر دۆخی ناوخۆیی یەکێتییەوە هاتە دەنگ

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی و دۆخی ناوخۆیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە هاتە دەنگ.

مەحمود محەممەد لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بابەتەکە پەیوەندی بە ڕەوشی ناوخۆیی برادەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە هەیە.

ڕاشیگەیاندووە کە پارتی هیوادارە کێشەکان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و دەڤەری سلێمانی چارەسەر بکرێن./.