سەرۆکی هەرێمی کوردستان چی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی وتووە؟
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پێی ڕاگەیاندوون تا ئەو کاتەی کێشەکانیان چارەسەر دەکەن کار بە مەرسومە سەرۆکایەتییەکەی ناکرێت.
بە پێی زانیارییەکانی دەزگای میدیایی ڕووماڵ، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە هەر دوو هاوسەرۆکەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووە و هیوازی زوو چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتیی خواستووە.
ڕاشیگەیاندووە کە کار بەو مەرسومە سەرۆکایەتییەوە ناکرێت کە بۆ دوو کەسی دەرکردووە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی زانیاری و دژە تیرۆر./.
تێبينيێك بنێرە: