هەرێم بە دادگایەک ڕوبەڕوی گەندەڵی دەبێتەوە

(0) / / كوردستان / گەندەڵی


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگایەکی دیکە لە لایەن دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەێندرا، ئەو دادگایە بە ناوی دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، تۆمەتبارانی گەندەڵی دادگایی دەکات.

دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا باسی ئەوەیکردووە کە ئەو دادگایە بۆ لێپرسینەوەی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەکانی گەندەڵی لە سەر ئاستی کوردستانە و تایبەتە بە بینینی دۆسیەکانی گەندەڵی.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەم هەنگاوە کاریگەری زۆر باشی دەبێت لە سەر بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکان لە دادگا./.