پەیامنێرێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ئەفغانستان کوژرا

(0) / / ئاسیا / تاڵیبان


Jul 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند کە پەیامنێرێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە میانەی شەڕ و پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و گرووپی تاڵیبان لە قەندەهار کوژراوە.

دانش سدیقی پەیامنێری ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ئەفغانستان کوژراوە.

ناوبراو خەڵکی هیندستانە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بۆ ڕووماڵی ڕووداوەکانی ئەفغانستان سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو.

ناوبراو لە بەشی هیندی ئاژانسی ڕۆیتەرز چالاکی دەکرد و براوەی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری وێنەگەریدا بووە./.