هەولێر و بەغدا ڕێکەوتنیان نەکردووە، ڕەشنوسی بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەگەرچی هێشتا هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق لە سەر ناکۆکییەکانی نەوت – بودجە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن بەڵام لێژنەی دارایی پەرلەمان ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ی ڕەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی کردووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ڕەشنوسی بودجە بە بێ یەکلاییکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە.

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ئەو پرۆژە یاسایە دەنگی لە سەر بدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزیری نەوتی عێراق گەشبینی خۆیی سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاندبوو./.